سیستمێكی خواردن مه‌ترسی توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به خواردن بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" سیستمی خۆراكی ڕوه‌كی بێ گۆشت مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه"
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه"ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕێكی كه‌متر له گۆشت ده‌خۆن مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێژه‌ی %14 كه‌متره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی گۆشتی سوور ده‌خۆن"
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی پاریس ساكلای" سانام شا" ده‌ڵێت" ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان ئاشكرای كردوه سیستمی خۆراكی ڕوه‌كی بهتاڵله گۆشتی سوور و ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌وزه و دانه‌وێڵه و چه‌ره‌س و پاقله‌مه‌نیه‌كان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه"
ڤیتامین و كانزا و دژه ئۆكسێنه‌ر و ڕیشاڵ له‌ناو میوه و سه‌وزه و چه‌ره‌س و پاقله‌ی سۆیا و خواردنه ڕوهكیهكاندا هه‌یه كه مه‌ترسی دروستبوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:03:22:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوهتهوه