سێ هه‌نگاو به‌سه بۆ كۆتایی هێنانی كێشه‌ی تۆ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت
وێستگە ستایل-
له ژیاندا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك دوور له كێشه نییه، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ر و دوو خۆشه‌ویست پسپۆڕانی ده‌رونی سێ ڕێگایان دیاری كردوه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی.
1- كۆپی و هاوشێوه:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت قسه ده‌كه‌یت جارێك قسه‌كه‌ر و جارێكی دیكه گوێگر بیت و به هه‌مان شێوه هاوسه‌ره‌كه‌شت ده‌بێت له‌كاتی گفتوگۆكردنتاندا هه‌مان ئه‌م دوو ڕۆڵه‌ی هه‌بێت.
1-هه‌مووجارێك ته‌نها قسه‌كه‌ر یان گوێگر مه‌به، ئه‌وه‌نده‌ی قسه ده‌كه‌یت گوێش بگره:
به‌جۆرێك ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكتان قسه ده‌كات ئه‌وی دیكه‌تان گوێگر بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه هاوكارتان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌نگی هه‌ردوكتان ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌تانه به‌یه‌كتری بگه‌یه‌نن.
2-لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕاستی بابه‌ته‌كه بكه:
هه‌نگاوی دووه‌م پێویسته له وورده‌كاری بابه‌ته‌كان بكۆڵیته‌وه و ئه‌وه‌ت بیر بێت هیچ پێویست نیه هه‌ردوكتان له هه‌موو بابه‌تێكدا هاوڕا بن ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه بیر‌و بۆچونه‌كانتان له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت و ده‌بێت تۆ وه‌ك هاوسه‌رێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و شێوه‌یه‌یه كه بۆ تۆ بۆته كێشه و لێره‌وه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌دۆزیته‌وه.
3- نه‌رموو نیان به:
له كۆتایدا و له‌دوای په‌یڕه‌وكردنی هه‌نگاوی دووه‌م و تێگه‌یشتنی هه‌ردوكتان بۆ دۆخی یه‌كتر بابه‌تی هه‌ستكردنتان به یه‌كتر ئاسان ده‌بێت و لێره‌وه نه‌رم و نیان ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و چیتر ناكه‌ونه گفتوگۆی ڕق و توند له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
PM:04:37:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه