سێكس به‌رامبه‌ر به موچه
وێستگە ستایل-
ماری ماوه‌ی مانگێك واژۆی كاركردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ له هایتی واژۆ كرد، ئه‌و ده‌ڵێت" له‌و ماوه كه‌مه‌ی كارمكرد له‌گه‌ڵیاندا ڕوبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و سوكایه‌تی زۆر بومه‌وه"
ئه‌م خانمه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری"گاردیان"ی به‌ریتانی وتویه‌تی" به‌ڕێوبه‌ری ئه‌منی كارگه‌كه ئاگاداری كردۆته‌وه یان سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كات یان له كاره‌كه‌ی ده‌ریده‌كات" ماری ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه و تاكه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ژیانی خۆی و منداڵه چوار ساڵه‌كه‌ی پاش مردنی باوكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی بووه، ڕازی بووه به‌و داواكاریه به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری.
ماری ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر چی به‌ڕێوبه‌ره‌كه به‌سێكس كردن له‌گه‌ڵ خۆی ناچاری كردم و به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی هاوكاریدانی دارایی من و خوێندنی منداڵه‌كه‌می به‌جێ نه‌هێنا، ناچاریشی كردم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌منی ناو كارگه‌كه سێكس بكه‌م و جگه له‌وانیش به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی ناو كارگه‌كه‌ش بێزاریان كردم"
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر جارێك چوبێته ناو كارگه‌كه هه‌ستی به سوكایه‌تی و لاوازای كردوه و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌شیان به‌سه‌ر هێناوه نه‌ك هاوكاریان نه‌كردوه موچه‌كه‌ی خۆشیان پێ نه‌داوه، ماری ده‌ڵێت" من تاكه قوربانی نه‌بووم له‌ناو ئه‌و كارگه‌یه، چه‌ندین ئافره‌تی دیكه هه‌بوون كه هه‌مان كاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرا به‌ڵام بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌ترسی ئه‌وه‌ی هیچیان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت"
له‌م ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری گاردیان هاتتوه" بابه‌تی سێكس به‌رامبه‌ر به كار بۆته دیارده له كارگه‌كانی هایتی و وڵاته هه‌ژاره‌كانی سه‌ر ده‌ریای كاریبی، به‌ناوبانگترین كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان تایبه‌ت به جلوبه‌رگ له‌م كۆمپانیایانه جلوبه‌رگ به‌رهه‌م ده‌هێنن.
كارمه‌نده‌كان له‌م كارگانه وه‌ك ئامێر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هیچ ماف و ڕێزێكیان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی كه‌م موچه‌یان پێ بدرێت به ناچاریان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی كارگه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسیان بكه‌نه سه‌ر.
PM:12:35:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 6524
جار خوێنراوه‌ته‌وه