ئه‌و پیاوه‌ی له مانگی هه‌نگوینی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت ئازاد كرا
وێستگە ستایل-
كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته‌ی له مانگی هه‌نگوینی به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا هێرشیان كرده سه‌ر دام و ده‌زگاكانی ئاسایش پاش ئه‌وه‌ی زاوا بكوژه‌یه‌كه‌یان دوای 8 ساڵ زیندانی ئازاد كرا، چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی تۆڕی هه‌واڵی"سكای نیوز" ی به‌ریتانی بڵاویكرۆته‌وه تیایدا هاتوه" شۆفێری ئۆتۆمبێلی كرێ" زولا تۆنگۆ" ته‌مه‌ن 42 ساڵ له زیندان ئازاد كرا پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2010 هاوسه‌ره ملیۆنێره‌كه‌ی" شرین دیوانی" له مانگی هه‌نگوینیدا كوشت"
ساڵی 2014 بكوژ سزای 18 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا، بڕیار وابوو به‌رواری 6 ی یۆنیۆی 2028 به بڕیاری دادگا و به مه‌رج ئازاد بكرێت به‌ڵام پێش ته‌واوكردنی ماوه یاساییه‌كه‌ی ئازادكرا، خێزانی ئافره‌ته‌كه‌ش ئێستا خه‌مبارن كه بكوژی كچه‌كه‌یان به ئازادی ده‌سوڕێته‌وه، داواش ده‌كه‌ن ورده‌كاری ته‌واو له‌باره‌ی كوشتنی كچه‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت ئه‌گه‌ر نا ئارام نابنه‌وه.
ساڵی 2014 له‌لایه‌ن دادگاوه تۆمه‌تی بكوژه‌كه گۆڕانكاری تیادا كرا و تاوانه‌كه‌ی كرا به‌و جۆره‌ی كه‌بێ پلان هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه.
AM:10:44:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2568
جار خوێنراوه‌ته‌وه