‌ڤیدیۆ: له‌كاتی گۆرانی وتندا گێچه‌ڵی پێكرا

وێستگە ستایل-

له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌ ڤیدیۆیی ساتی گێچه‌ڵ پێكردنی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی تونسی" دنیا به‌تمه‌" له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی و له‌كاتی گۆرانی وتنی له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه‌ بڵاوبویه‌وه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك داوای ئه‌وه‌ ده‌كات له‌م خانمه‌ وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا تۆمار بكات به‌ڵام دواتر ده‌ست ده‌خاته‌ سه‌ر پشتی و له‌به‌رامبه‌ردا دنیا زوو كاردانه‌وه‌ی‌ خۆی ده‌نوێنێت و ده‌ستی پیاوه‌كه‌ لاده‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گۆرانی وتن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هیچ ڕوی نه‌دابێت.


AM:10:14:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌