خانمێك: دوای جیابوونه‌وه‌م له هاوسه‌ره‌كه‌م ژیانم ده‌ستی پێكرد
وێستگە ستایل-
و: چراخان ئاسۆ
وه‌فا له‌دایكبووی 1971 ه و خه‌ڵكی سوریایه، له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه پاش ته‌واوكردنی خوێندنی ناوه‌ندی، باوكی ناچاری كردوه هاوسه‌رگیری بكات و له خوێندن دوور بكه‌وێته‌وه، پاش هاوسه‌رگیری چۆته شاری "ئه‌سكه‌نده‌ریه" له میسر و بووه دایكی 4 كوڕ، پاش 18 ساڵ ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیاریاندا جیاببنه‌وه.
ئه‌م خانمه به پاڵپشتی كوڕه‌كانی دوباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خوێندن، هه‌تا گه‌یشتۆته قۆناغی زانكۆ و بۆته پارێزه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی كرده ڕاستی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئاواتی پێده‌خواست، ئه‌و ده‌ڵێت" پاش كۆتایی هاتنی ژیانی هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ باوكی منداڵه‌كانم ئیتر ئه‌و كاته ژیانی من ده‌ستی پێكرد".
دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌فا توشی خه‌مۆكی ده‌بێت، كاته‌كانی ته‌نها له دانیشتن به‌رامبه‌ر تیڤی ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات، ڕۆژێك یه‌كێك له كوڕه‌كانی داوای لێده‌كات چیتر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له كاته‌كانی ببینێت، له‌و ڕێگه‌یه‌وه له ته‌مه‌نی 44 ساڵیدا وه‌فا دوباره گه‌ڕایه‌وه بۆ خوێندنی ئاماده‌یی، نمره‌ی زۆر باشی به‌ده‌ست هێنا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌نجامی نمره‌كان بڵاوكرایه‌وه نوستبووم، منداڵه‌كانم خه‌به‌ریان كردمه‌وه و پێیان وتم 82 ی وێژه‌یم هێناوه له‌و كاته‌دا له خۆشیا به‌ناو شوقه‌كه‌مان ڕامده‌كرد و سوپاسگوزاری خودام ده‌كرد"
وه‌فا ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی چومه كۆلێژی یاسا "شوێنه دڵخوازه‌كه‌م" هه‌ستم به‌وه ده‌كرد ته‌مه‌نم ته‌نها 20 ساڵه، له‌وێ هاوڕێ و كه‌سی نوێم ناسی چیرۆكی خۆمان بۆ یه‌كتر باسده‌كرد، من نه‌ك ته‌ها هاوڕێی خوێندنیان به‌ڵكو وه‌ك دایكیان وابووم ئه‌هاتن كێشه‌كانی خۆیان بۆ من باسده‌كرد، ئێستا خه‌ونی من ته‌واوكردنی خوێندنی ماجستێر و دكتۆرایه"
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" من هه‌وڵمدا منداڵه‌كانم جیاوازتر له‌وه په‌روه‌رده بكه‌م كه كۆمه‌ڵگه ده‌یه‌وێت، ئه‌وان به‌خشنده و میهره‌بانن یه‌كه‌م پاڵپشت و پشتیوانی من بوون، به بوونی من خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رن شانازی ده‌كه‌ن،هیچكات شه‌رم ناكه‌ن له‌وه‌ی من دایكی ئه‌وانم " ئێستا و پاش ته‌واوكردنی كۆلێج، وه‌فا به پاڵپشتی كوڕه‌كانی دوباره هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه.
PM:02:25:22/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4724
جار خوێنراوهتهوه