ڕاهێنانێك كورتی و درێژی ته‌مه‌ن ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیدا بێت و نه‌توانێت بۆ ماوه‌ی 10 چركه له‌سه‌ر یه‌ك پێی بوه‌ستێت ئه‌وه مانای وایه مه‌ترسی كورتی ته‌مه‌نی زۆره.
له‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری" كۆمه‌ڵه‌ی به‌ریتانی تایبه‌ت به پزیشكی وه‌رزشی" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" پاراستنی هاوسه‌نگ ڕاگرتنی جه‌سته و وه‌ستان له‌سه‌ر یه‌ك پێ بۆ ماوه‌ی 10 چركه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه ئاماژه‌یه بۆ درێژی ته‌مه‌نیان"
ئه‌گه‌ر تۆش ته‌مه‌نت له‌نێوان 51-75 ساڵدایه ئه‌وه ده‌توانیت ئه‌م ڕاهێنانه تاقی بكه‌یته‌وه و له‌سه‌ر یه‌ك پێت بوه‌ستیت و پێكه‌ی دیكه‌ت بخه‌یته پشته‌وه بۆ موه‌ی 10 چركه، به‌و مه‌رجه‌ی سێ جار ئه‌م ڕاهێنانه تاقی بكه‌یته‌وه و قاچت ئاڵوگۆڕ بكه‌یت.
كلاودیۆ جیل ئۆراجۆ نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" ئه‌م ڕاهێنانه جه‌سته‌ییه زۆر گرنگه و ئاستی ڕێكی جه‌سته و باشی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خات، ئه‌وانه‌ش كه نه‌توانن ئه‌م ڕاهێنانه ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وه مه‌ترسی مردنیان به‌ڕێژه‌ی %84 زۆره ئیتر به هه‌ر هۆكارێك بێت .
AM:11:35:22/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه