خۆڵبارین بهم ئامێرانه دروست دهكرێت؟
وێستگە ستایل-
بەوردی و بە بەڵگەوە ئەم ڤیدیۆیە چیە و کوێیە..؟ کێ لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەم چەواشەکاری و درۆیانەوەیە كه له تۆڕه كۆمهڵایهیهكان بڵاودهكرێنهوه؟ لوقمان حەوێز ئهندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس لهم بابهتهدا وهلامی ئهم پرسیارانه دهداتهوه.
ئهم پسپۆڕه دهڵێت" لەم چەند ڕۆژەی ڕابردو دەیەها کەس ئەم کلیپەی بۆ ناردوم کە بە جۆرەها شێوە بە زمانی عەرەبی و کوردی دۆبلاژ کراوە، چەند ڕۆژێکیشە لە لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە و ئیدیعای ئەوە دەکات کە ئێرە شوێنێکی سەر سنوری عێراق و سعودیەیە، گوایە ئەم خۆڵبارینانەی عێراق و کوردستان دەستکردن و ئەم ماشێنانەش لە پشت ئەو کارەن، بێ گومان من وەڵامم دانەوە و ووتم ئەمە دورە لە ڕاستیەوە، بەڵام دوای بەدواداچوونم ئەم ڕاستیانەی خوارەوەم بۆ دەرکەوت:"
بە بەڵگەوە بۆم دەرکەوت ئەم ئیدیعایە دورە لە ڕاستی و تەنیا بۆ چەواشەکاریە، ئەم شوێنەش عێراق نیە و ئەم ماشێنانەش هیچ پەیوەندیەکیان بە خۆڵبارینی عێراق و کوردستانەوە نیە، ئەم ڤیدیۆیە هی کەناڵێکی یوتیوبە بە ناوی Agroband.Oficial کە بە زمانی پورتگالی ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە دەربارەی مهكینه کشتوکاڵیهكان، ئەم مهكینانهش هی دروێنەن و لەم کلیپەش دروێنە دەکەن، ئەم شوێنەش ووڵاتی بەرازیلە و کلیپەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، .
کێ لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەم درۆ و چەواشەکاریەیە..؟
ئەم ڤیدیۆیە بۆ یەکەمجار لە بەرواری 2022/3/12 هاوڵاتیهك لهڕێی ئینتەرنێت بڵاوی کردەوە، ئەو ووتی ئەمە سنوری عێراق سعودیەیە و خۆڵبارینەکانی عێراق دەستکردە و لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، دواتر ژمارهیهك پەیجی عەرەبی عێراقی ئەم کلیپەیان وەشاندەوە و هەریەکە بە شێوازی خۆی دۆبلاژی کرد و هەموویان هەمان ئیدیعایان بۆ ئەم کلیپە کرد، بەداخەوە سێ چوار ڕۆژیشە کۆمەڵێک پەیجی کوردی و کەسایەتی کوردیش کە نامەوێت ناویان بهێنم هەموویان هاتن ئەم کلیپەیان بڵاوکردەوە، هەندێکیان تەنیا بۆ لایک و کۆمێنت ئەویان کردوە، بەڵام بەداخەوە هەندێکیشیان بە پاڵنەری سیاسی و ئایدیۆلۆژی و بە مەبەست ئەوە دەکەن و یەکەمجاریشیان نیە.
لە کۆتاییدا ئهم پسپۆڕه دهڵێت" تۆڕی ئینتەرنێت بەتایبەتیش سۆشیال میدیا و یوتیوب بووە بە زبڵخانەیەکی گەورە و پڕە لە هەواڵی هەڵبەستراو و درۆ، پێویستە لە زانیاریەکان ورد ببنەوە و ئەگەر لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو و ڕەسەن نەبوو هەر لەخۆتانەوە بڕوای پێ مەکەن."
PM:12:39:25/05/2022
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه