نیشانه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات تۆ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت په‌یوه‌ندی نێوانتان ڕاسته‌قینه‌یه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر یه‌كتریان خۆشده‌وێت و عاشقی یه‌كترن ڕه‌نگه به‌رده‌وام گله‌ی ئه‌وه بكه‌ن كێشه‌ی و ده‌مه‌قاڵێی نێوانیان زۆره،، له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف باس له هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چەند گرنگیدان و خۆشەویستیت بۆ کەسێک زیاتر بێت ئەوەندەش توڕەبوون و عاجزبوونت بۆ ئەو کەسە زیاتر دەبێت، تا وای لێدێت کە بەسادەترین و بێماناترین شت لەو کەسە توڕە دەبیت."
ده‌شڵێت"ھیچ گومانی تێدانیە کە ئەگەر بێت و خۆشەویستی ڕاستەقینە ھەبوو لە نێوان دوو کەس ئەوا ئەگەری توڕەبوونیش ھەیە، بەڵام ئەوەی کە ئەم توڕەبوونە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە توڕەبوونێکی خۆشەویستانەیەو ڕەفتارێکی دوژمنکارانە نیە"
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت یان ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت به‌رده‌وام ئه‌م توڕه‌بونه خۆشه‌ویستانه‌یه له نێوانتاندا هه‌یه ئه‌وه پێویست به ترس و خه‌م ناكات و خۆشه‌ویستی ئێوه ڕاسته‌قینه‌یه.
PM:05:32:24/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 3792
جار خوێنراوه‌ته‌وه