‌5 زانیاری له‌باره‌ی‌ فتقی منداڵان

وێستگە ستایل-

فتقی ناوک لە ئەنجامی هەبوونی کونێک لە ناوەڕاستی سک لە دیواری سک کە ریخۆڵە دەردەپەڕێت بۆ دەرەوە دروست ده‌بێت و ئەم جۆرە فتقە کێشەی کەمترە لە جۆرەکەی تر، زۆربەی خۆی چاک دەبێت لە دوو ساڵی تەمەنیدا و پێویست بە نەشتەرگەری ناکات، کەمێک لەمانە بەهۆی گەورەیی داناخرێن و پیویستی بە نەشتەرگەری هەیە. وە دانانی قورسایی یان بەستن کاریگەری باشی نیە و پیویست بە بەستن و قایش ناکات.

دكتۆر کارزان وه‌ك پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان،  له‌باره‌ی‌ فتقی منداڵان  له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌دات.

1-حاڵەتێکی زکماکییە واتە لە سەرەتای لە دایکبوونەوە هەیە.

2- بە گریانی زۆر دروست نابێت وەک ئەوەی ناو خەڵک باوە واتە پەیوەندی بە گریانەوە نییە و گریان تەنها وا دەکات بەرزبێتەوەو زیاتر دەرکەوێت.

3-ئازاری نییە، واتە ئەگەر منداڵ گریا و فتقی بەرزبووەوە دەکرێ هۆکاری تر هەبێت بۆ ئازارەکە نەک فتقەکە ئازاری هەبێت.

4-نابێت قایش و پارەی ئاسنی لەسەر دابنرێت چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی گیربوون و چەمانەوەی ڕیخۆڵە لە ژێری ئەمەش زیانی زۆر دروست دەکات وەگ گیران و ڕەشبوونی ڕیخۆڵە.

5-زۆڕبەی فتقی ناوک خۆی دەڕوات و پێویست بە هیچ چارەسەرێک ناکات،لە هەندێک باری تایبەت و دوای 4 ساڵ بە دەگمەن هەندێکیان نەشتەرگەری پێویستە.


PM:05:26:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل