‌مه‌ترسی و زیاتی هه‌ڵمژینی خۆڵی ئه‌م خۆڵبارینه‌ چییه‌ بۆ ته‌ندروستی؟

وێستگە ستایل-

ماوەیەکە وڵاتەکەمان ڕووبەروی قەیرانێکی سروشتی بۆتەوە ئەویش خۆڵبارینە، دیاره‌ دیاردەی خۆڵبارین ساڵانە لە ناوچە وشکانیەکان بۆ ماوەیەکی کورت دەست پێدەکات و لە وەرزێکی دیاریکراو، دكتۆر رەوەند پسپۆڕی نەخۆشیی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و هۆكاره‌ ده‌كات كه‌ واده‌كات هه‌ڵمژینی خۆڵبارین هاوشێوه‌ی‌ ژه‌هر بۆ جه‌سته‌ مه‌ترسیدار بێت.

‎ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئەمساڵ حالەتەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار کە لە ئێستا و لە داهاتووش کاریگەری هەر دەمێنێت."


خێرایی با هۆکارە بۆ گواستنەوەی گەردیلەی خۆڵ لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکیتر، قەبارەی دەنکۆڵەی خۆڵ جیاوازە کە پێکهاتووە لە زۆر بچوک، بچوک، و گەورە.

‎ئەو دەنکۆڵانەی کە قەبارەیان زۆر بچووکە لەگەل هەڵمژینی هەناسە توانای چوونە ناو جەستەی مرۆڤی هەیە لە ڕێگەی دەم و قوڕگ و لووت و چاو.

‎بە پێی توێژینەوەیەک لە پەیمانگای تەندروستی نەتەوەیی ئەمەریکی (NIH) سەربازە ئەمەریکیەکانی جەنگی عێراق دوای تووشبونیان بە چەند نەخۆشیەکی دەگمەنی کۆئەندامی هەناسە، هەڵسان بە توێژینەوە لەسەر خاک و خۆڵی کەمپی ڤیکتۆری لە باشوری عیراق و چەند ناوچەیەکی جیا، بۆیان دەرکەوت کە قەبارەی خۆڵەکە زۆر بچوکە و ئاسان تێکەڵی هەناسە دەبێ وە هەروەها لە جۆرەها کانزای ژەهراوی پێکاهاتووە وەک (سیلیکۆن، ئاسن، تیتانیۆم، کالسیۆم) بێینەوە سەر هەڵمژینی خۆڵ، یەکەم جێگا کە خۆڵ هێرشی سەر جەستە دەکات دەم و قورگ و لووتە، بەواتای ئەم توێژینەوە دەنکە خۆڵ بە ماوەیەکی کەم توانای نشینی هەیە لە نێو سیەکان و دەرەنجام دەبێتە توندی هەناسەدان و کۆکە، و لە داهاتوو کاریگەری ئەم خۆڵە ژەهراویە بە جۆرەها شێواز دەردەکەوێ و ترسناکترینیان نەخۆشیەکانی دڵ، و شێرپەنجە، و شەکرەیە.

‎بۆیە زۆر گرنگە کە هەر لە سەرەتاوە پابەندی رێنمایی خۆپارێزی بین و نەهێڵین ئەم خۆڵە ژەهراویە تێکڵی جەستەمان بێت، ئەمیش بە بەکارهێنانی ماسک، بەردەوام ئاو خواردنەوە، دەرنەچوون لە ماڵ تەنها لا کاتی پێویست.

‎ئاگاداری ئەم گروپە بن منداڵەکانتان، کەسانی بەساڵاچوو، و ئەوانەی نەخۆشی هەستیاری لووت و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە.


AM:11:59:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌