سه‌میر سه‌بری.. هونه‌رمه‌نده ناوارهكهی میسر كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "سەمیر سەبری" لە تەمەنی 86 ساڵی پاش ململانێیه‌كی درێژلهگهڵ نه‌خۆشی،و مانەوەی چه‌ند مانگێك لە نەخۆشخانە كۆچی دوایكرد.
مانگی 2 ی ئه‌مساڵ سەمیر سەبری بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجامبدرێت براوه‌ته نه‌خۆشخانه، پاش ئه‌وه ته‌ندروستی باش بووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی له ڕادیۆی میسر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایكردوه.
سه‌بری 27 دیسێمبه‌ری 1936 له ئه‌سكه‌نده‌ریه له دایكبووه، یه‌كێكه له ڕوخساره دیاره‌كانی هونه‌ری ته‌له‌فیزۆنی مسیری چه‌ندین پرۆگرامی پێشكه‌ش كردوه، له ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی فیلمی سینه‌مای میسری ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، ئه‌مه جگه له چه‌ند درامایه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میسریه‌كان و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خه‌مباری خۆیان بۆ مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ربڕیوه.
PM:05:32:20/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوهتهوه