ده‌روون گێژه‌ن" ئه‌گه‌ر خدر بێگلاسی كاندید بێت له پرۆفیسۆرێكی سه‌رسپی زیاتر ده‌نگ ده‌هێنێت"
وێستگە ستایل-
له‌ڕێی پۆستێك كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه كوڕه ڕاگه‌یاندنكار ده‌روون گێژه‌ن باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر خدر بێگلاسی ببێته كاندیدی هه‌ڵبژاردن زیاتر لە پرۆفیسۆرێکی سەرسپی لە زانستەکەیدا دەنگ ده‌هێنێت.
ده‌روون نوسیویه‌تی"ئافاتەکە ئەوەیە خۆ پیاو ناوێرێت دوای ھەڵبژاردن ورتە بکات نە لەبەرامبەر کاکی ھەڵبژێردراو نە لەبەرامبەر حیزبەکەش، چون دەڵێن ئێمە مومارەسەی دیموکراسیترین پرۆسەمان کردووە! (خۆ راستیشەکەن)"
سه‌باره‌ت به هۆكاری باسكردنی خدر بێگلاسی ده‌روون نوسیویه‌تی"ھەڵبەت بەنموونە ھێنانەوەی (بێگلاسی) تەنھا لەبەر ئەوەیە،کە ھیچ ھەڵویست و لێدوانێکی سیاسی نیە و نەبووە، واتە ھیچی نییە لەبارەی سیاسەتەوە و لێیشی نازانێت، ئەگەرنا کاک خدر بۆ من جێی ئەوپەری رێزەو وێنەکەش ھاوپێچی بەرنامەیەکی جدیمان بوو لەگەڵ بەرێزیان و پشتگیری میدیایی ئێمەبوو بۆ بێزار نەکردنی بەرێزیان."
له كۆتایدا ده‌روون ھیوای ئه‌وه ده‌خوازێت ئەم سەرنجەی نەبێتە رێ نیشاندەر بۆ بازرگانێکی دەنگ و نوسیویه‌تی"(من ناڵێم سیاسی) چون ھەڵبژاردن نزیکە، لەلایەکی تریش بێگلاسیش رێچکەی خۆی بۆ سیاسەت نەگۆرێت"
PM:09:56:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه