ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت
وێستگە ستایل-
چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت، دكتۆر یوسف وه‌ك پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری نه‌خۆشی ڕژێنه‌كان له‌سه‌ر دڵ ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر به‌رچاو ڕونبن.
1- تەمبەڵی گلاندی دەرەقی ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی کەمبونەوەی لێدانی دڵ، ئەوحاڵەتەش کەم دەبینرێت چونکە پێش ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە دەستنیشان دەکرێت و چارەسەر دەکرێت.
کاریگەریەکی دیکەی غودەی تەمبەڵ بریتیە لە بەرزبونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، بەتایبەتی ئەوەی ژێرەوە (diastole) ئەگەر بەرزبونەوەی پاڵەبەستۆی خوێن چارەنەکرێت ئەوا ئەستوربونی دیواری دڵ بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە حاڵەتی دەگمەن ئاو لە تورەگەی دەوری دڵ کۆدەبێتەوە.
2- پڕکاری گلاندی دەرەقی یان خێرابونی غودە دەبێتە هۆی زیادبونی لێدانی دڵ کە ڕەنگە بگاتە سەروی سەدو بیست لە خولەکێک دا.
ئەگەر غودەی خێرا چارەسەر نەکرێت دەبێتەهۆی شڵەژای لێدانی دڵ، لەرزینی دڵ لێدان یان (A F)
پاڵەپەستۆی خوێنیش بەرز دەبێتەوە لە ئەنجامی پڕکاری گلاندی دەرەقی {بەتایبەتی ئەوەی سەرەوە systole}، ئەویش لەکۆتاییدا ڕەنگە ببێتە هۆی گەورەبونی سکۆڵەکانی دڵ ، دیسان دەڵێین ئەگەر چارەسەر نەکرێت.
هەریەک لەو دو نەخۆشیەی سەرەوە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەگەری ئەوە هەیە ببنە هۆی پەک کەوتنی دڵ و هەناسە بڕکێ و قاچ ئەستور بون.
- زو دەستنیشان کردن و چارەسەری تەواو ڕێگە دەگرێت لەوەی ئەو ئاڵۆزکاریانە ڕو بدەن.
- ئەو کاریگەریانە بەتایبەتی لەو کەسانە زیاتر بەرچاو دەکەون کە بەتەمەنن، یان نەخۆشی درێژخایەنی دیکەیان هەیە، ئەوانەی ستایلی ژیانیان تەندروست نیە، هەروەها ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە ئەگەری توشبونیان بە ئاڵۆزکاری و ماکەکانی نەخۆشی غودە زیاترە.
PM:06:03:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه