به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نازناوی به‌ته‌مه‌ترین پیاوی جیهان كۆچی دوایكرد، پیاوێكی جوتیاری فه‌نزوێلی ته‌مه‌ن 112 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بووه به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ناوی تۆماركراوه.
له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه كۆمه‌ڵه‌ی" گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان له هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌ووه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی " خوان فیسینته پیریز" ی كردۆته خاوه‌ن نازناوی به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گینس هاتووه" خوان ته‌ندروستی زۆر باشه، یاده‌وه‌ری منداڵی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشك و براكانی و منداڵ و نه‌وه‌كانی له‌بیره"
خوان ساڵی 1909 له ویلایه‌تی تاتشیرا ی ڕۆژئاوا له فه‌نزوێلا له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه هاوكاری باوكی كردوه له كێڵگه‌ی قامیشی شه‌كر، پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه وه‌ك پیاو ماقوڵێك له ناوچه‌كه ڕه‌فتاری كردوه كێشه و ناكۆكی زه‌وی ناوچه‌كه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر كردوه.
جوتیاره گه‌نجه‌كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك كردوه و بونه‌ته خاوه‌نی 11 منداڵ ماوه‌ی 60 ساڵ به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ساڵی 1997 هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایكردوه، ئێستا خوان خاوه‌نی 41 نه‌وه و 18 منداڵی نه‌وه و 12 نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیه‌تی.
ئه‌م پیاوه نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاركردنی به چالاكی و چێژ وه‌رگرتن له پشوه‌كان و زوو نوستنی شه‌وانه و نزیكی له خودا و په‌رستشه ئاینیه‌كانه.
PM:05:24:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوه‌ته‌وه