‌نیشانەکانی توشبوون به‌ نەخۆشی دڵ لە منداڵاندا

وێستگە ستایل-

نیشانەکانی نەخۆشیەکانی دڵ هەندێ جار بەڕوونی دەردەکەون لە مناڵاندا، لەهەندێ حاڵەتیشدا هیچ نیشانەیەک بەدی ناکرێت وە زۆرجار نیشانەکان بە خاوی و درەنگ دەرئەکەون، کە ئەمەش ئەبێتە هۆی درەنگ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە،  دكتۆر جیڤارا پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن له‌م بابه‌دا نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە مناڵاندا ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت "هەندێكجار نیشانەکان ئەبنە هۆی گۆڕانکاریەکی دیار ڕوون کە دەتوانین بەئاسانی بزانین منداڵەکە کێشەیەکی دڵی هەیە، بۆ نموونە ناڕێکی لێدانەکانی دڵ."

بەپێی تەمەن نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە مناڵاندا جیاوازە، بۆیە لەهەر کاتێکدا ئەو نیشانانەی کە لەخوارەوە باسی دەکەین لە منداڵەکەتدا دەرکەوت، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ دەست نیشان کردنی زووی هەر  کێشەیەک کە لەدڵی منداڵەکەدا هەبێ بەمەبەستی چارەسەرکردنی خێرای.

نیشانەکانی نەخۆشیەکانی دڵ لەمنداڵی ساوا و تازە لەدایک بوودا :
1- هەناسە تەنگی لەکاتی شیر خواردندا.
2- زۆر ئارەق کردنەوە لەکاتی شیر خواردندا.
3- شین بوونەوەی زمان یان پووک
4- لەهۆش خۆ چوون

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە مناڵی بچووکدا :
1- توانای جەستەیی کەمتر دەبێتەوە لەچالاکی ڕۆژانەیدا بەبەراورد لەگەڵ مناڵانی تری هاوتەمەنی خۆیدا.
2- هەناسە تووند بوون لەکاتی وەرزشێکی ئاسان یان تەنانەت پاش جووڵەیەکی کەم.
3- ئارەق کردنەوەی زۆر و نائاسایی تەنانەت لەکاتی ئەنجامدانی جالاکیەکی جەستەیی کەمدا
4- شین بوونەوەی لێو.
5- لە هۆش خۆچوون

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە تەمەنی هەرزەکاریدا :
1- تەنگە نەفەسی
2- ئارەق کردنەوەی لەڕادەبەدەر
3- شین بوونەوەی لێو
4- ئازاری سنگ لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی
5- لەهۆش خۆچوون
6- زیاد بوونی زۆری لێدانەکانی دڵ

تکایە لە کاتی دەرکەوتنی هەریەکێک لەو نیشانانەی سەرەوەدا بەزووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە.


PM:04:45:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌