ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنه
وێستگە ستایل-
له جیهاندا به‌رواری 17 ی 5 وه‌ك ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی په‌ستانی خوێن دیاریكراوه، به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌م گرفته ته‌ندروستیه.
بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن (World Hypertension League, WHL) به‌رواری 14 ی 5 ی 2005 ی یادی ڕۆژی جیهانی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان كردۆته‌وه، له‌ژێر بانگه‌شه‌ی" په‌ستانی خوێنتان بپێون و كۆنتڕۆڵی ژیانی خۆتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بژین"
به‌رزی په‌ستانی خوێن حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات.
به‌هۆی به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه ڕۆژانه 28000 كه‌س له جیهاندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی خوێ و سیستمی خۆراكی ناته‌مندروست و خواردنی سه‌وزه و میوه نه‌كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و زیادكرنی چالاكی جه‌سته‌ی و كێشی ئاسایی و خۆ دوورگرتن له قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی توشبوون به‌م گرفته ته‌ندروستیه كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:04:15:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه