توێژینه‌وه‌یه‌ك:چاوه‌ڕوانی نه‌خۆشی نوێبن
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام بێت ئه‌وه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی ده‌بێت له‌ناو مرۆڤ و ڕوه‌كه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" جیرۆزالیم پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه" بێجگه له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ملیۆنه‌ها مرۆڤ به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا له جیهاندا، هێشتا ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له زینده‌وه‌ره ورده‌كان له هه‌وادا هه‌ن مرۆڤ له‌ڕێی هه‌ناسه‌دانه‌وه هه‌ڵیان ده‌مژێت، ژماره‌یه‌ك له‌وان ده‌بنه هۆی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی"
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن تیمێك له زانایانی سه‌نگافوره و به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بوونی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و قه‌تیس بوونی گه‌رما واده‌كات چه‌ندین نه‌خۆشی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی سه‌رهه‌ڵبدات، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و خۆراكی مرۆڤایه‌تی دروست بكات.
جگه له ئاو و خاك و مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان، هه‌وا یه‌كێكه له‌و ژینگانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی هه‌مه‌چه‌شن زینده‌وه‌ری وردی وه‌ك به‌كتریا و ڤایرۆسی و كه‌ڕوه‌كان تیایدا ده‌ژین، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و كه‌ڕوه‌یه كه له‌سه‌ر نان دروست ده‌بێت كاتێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر مێزێك دابنرێت.
PM:04:07:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه