‌قوتدانی بنێشت زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی؟

وێستگە ستایل-

ماوەیەک قسەیەکی نازانستی یان لە ناو خەڵکدا وا بڵاوە کە قوتدانی بنێشت خراپە و کرداری هەرس خاو دەکاتەوە و دەبێتە هۆی گیرانی ڕیخۆڵە و چەندان شتی تر دەوترا لەسەری، ئەمانە هەمووی قسەی بێ بنەما و ناڕاستن و هیچ بەڵگەیەکی پزیشکی لەسەر نیە، دکتۆر سۆران پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ باسانه‌ له‌م بابه‌ته‌دا له‌ڕووه‌ پزیشكیه‌كه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ له‌باره‌ی‌ زیانه‌كانی قوتدانی بنێشت ده‌ڵێت" وەکو هەر خۆراک و مادەیەکی تر کاتێک بنێشت قوت دەدرێت دەچێتە گەدەوە، بەڵام بنێشت جیاواز لە خواردنەکانی کە ترشەڵۆکی گەدە ناتوانێت شی بکاتەوە واتە بنێشت تیکناشکێت لەگەدادە، بەڵکو هەر وەکو خۆی دەچێتە ڕیخۆلەوە و لەوێوە لەڕێگەه پیسیەوە دەچێتە دەرەوە."

قوتدانی بنێشت هیچ زیانێکی تەندروستی نیە و خراپ نیە بەو مەرجەی زۆری لێ نەخورێت، هەولبدات دوای جوین فڕێی بدات خۆ ئەگەر قوتی بدات سەلامەت و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.


PM:04:32:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل