هۆشداری ده‌درێته پیاوان.. قاوه زۆر مه‌خۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری ده‌داته پیاوان دوور بكه‌ونه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه چونكه زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ده‌بێت، ئه‌م كاریگه‌ریه له‌سه‌ر پیاوان زیاتره به‌راورد به خانمان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری" ئۆبن هارت" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن"
ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی له‌ش چونكه له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆلی زیان به‌خش له خوێندا كه‌سه‌كه مه‌ترسی توشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه هاتووه خواردنه‌وه‌ی 3 بۆ 5 كوپ قاوه له ڕۆژێكدا هۆكار ده‌بێت بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له پیاواندا.
پێشتر چه‌ندین توێژینه‌وه كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ سێ كوپ له قاوه‌ی سه‌لماندووه كه سوودی هه‌یه بۆ دڵ و ملوله‌كانس خوێن و كۆئه‌ندامی ده‌ماری ئه‌و كه‌سه‌ی قاوه ده‌خواته‌وه، هۆكاری سووده‌كانی قاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێكهاته سروشتیه‌ی كه تیایدایه.
AM:10:20:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه