قه‌تره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری خێلی و كزی چاو؟
وێستگە ستایل-
زۆرجار له‌ڕێی بانگه‌شه كردن بۆ ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ی چاره‌سه‌ری كزی و خێلی چاو ده‌كه‌ن فێڵ له هاوڵاتیان ده‌كرێت، دكتۆر دلێر پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان باوه‌ڕ به‌و جۆره فێڵانه نه‌كه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" لە ئێستادا زۆر کۆمپانیا (لە دەرەوەو لە ناوەوەی کوردستان و عێراق)و سەنتەرە بیانیەکان جۆرەها رێکڵامی ناڕاست و نادروست بڵاودەکەنەوە بە ناوی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی، بۆ نموونە یەکێک لە ڕێکلامەکان دەڵێ خەڵکینە ئێمە بە قەترەی چاو, خێلی و خواری چاو ڕاست دەکەینەوە، کە ئەمە هیچ بنەمایەکی زانستی نیەو زۆر دورە لە ڕاستی، ئەوەی تریان دەڵێ ئێمە بە قەترەی چاو، کزی چاو چارەسەر دەکەین، کە ئەوەش زۆر دورە لە ڕاستی."
دكتۆر دلێر ده‌ڵێت"تکایە خۆشەویستان بە هەموو هەواڵ و ڕێکلامێک باوەر مەکەن، دونیا دونیای بزنسە، زۆر بە داخەوە. "
AM:09:20:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه