نیشانەکانی دووگیانی له پیاواندا
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌فرام پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی له‌ڕێی بابه‌تێك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئه‌و نیشانانه‌ی خستۆته ڕوو كه به" نیشانەکانی دووگیانی لە نێرینەدا" وه‌سفی كردوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ده‌شێت نیشانه‌كانی دووگیانی له نێردا ده‌ربكه‌وێت كه پێی ده‌وترێت كۆنیشانه‌ی كۆڤاد( دووگیانی هاوسۆزداری) ئه‌م حاڵه‌ته له %11 ی پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی دووگیان ده‌بێت.
له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاوان له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه هه‌ست به نیشانه‌كانی" دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و گرفتی كه‌م خه‌وی و زیادبوونی كێش، قه‌ڵه‌وی ورگ، ئازاری په‌له‌كان و پشت ده‌بن"
له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه دۆخی ده‌رونی پیاو ده‌گۆڕێك توشی دڵه ڕاوكێ و شپرزه‌ی و بێ ئۆقره‌ی و كه‌م خه‌وی و نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی ده‌بێت، زیاتر نیشانه‌كان بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و له دوو بۆ سێ مانگی سه‌ره‌تای دووگیانی ئافره‌ت ئه‌و پیاوه‌ی زۆر ئاشقی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كات"
PM:04:07:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4560
جار خوێنراوه‌ته‌وه