‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ دڵه‌راوکێ

وێستگە ستایل-

هەموومان لە ژیانی ڕۆژانە تا ڕادەیەک ترس، نیگەرانی، و دڵەڕاوکێمان هەیە. ئەم حاڵەتە تاڕادەیەک ئاساییە، و تاک ئامادە دەکات بۆ پێشهاتەکان، وەک ئەوەی خوێندکارێک تاقیکردنەوەیەکی هەبێت، یاخود کەسێک دڵەڕاوکێیەکی هەبێت لە پێش چاوپێکەوتنی کاردا، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوون به‌م گرفته‌ ده‌رونیه‌ باسده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"  کاتێک ترس و نیگەرانیەکە زۆر و زیاد لە پێویست بوو، و کاریگەری نەرێنی لە سەر فرمان، لایەنەی دەروونی، جەستەیی، و یان لایەنی کۆمەڵایەتی هەبوو، چیدی بە حاڵەتێکی ئاسایی هەژمار ناکرێت، بەڵکو وەک تەنگژەیەکی دەرونی دەستنیشان دەکرێت و پێویست بە چارەسەر دەکات."

نیشانە دەرونیەکانی
1. ترس
2. توڕەبوون ( بەتایبەت لە مندال و ھەرزەکاردا)
3. بێ ئۆقرەیی
4. دڵتەنگی
5. کەمی ئارەزووی خواردن
6. کەم بوونەوەی ئارەزووی جنسی
7. بێخەوی 
8. نینۆک خواردن و یاخود لێوخواردن
9. نەبوونی متمانە بە خود
10. ڕاڕایی
11. گۆشەگیری 
12.لاوازی سەرنجدان و یاخود بیرچونەوە
13.خەوزران و یاخود خەوی ناخۆش بینین
15.کەمبونەوەی ئارەزوو و چێژوەرگرتن لە خۆشیەکان

نیشانە جەستەییەکان
1. ئازار
2. سڕبوون
3. ئارەقکردنەوە
4. لەرزین
5. دەم وشک بوون
6. مێرولەکردن
7. پلدانی ماسولکە
8. دڵەکوتێ
9. تەنگەنەفەسی
10. میزەچورکێ
11. قژهەڵوەرین
12. سەرگێژخواردن
13. سکچوون
14. قەبزی
15. لاوازبوون
16. شەکەتی
17. پێچ بەسکدا هاتن
18. غازاتی ناوسک
19. تێکچوونی سوڕی مانگانە لە خانمان

مەرج نیە ھەموو نیشانەکان لە یەک کەس و لەھەمان کاتدا دەرکەون، هەروەها مەرج نیە هەموو نیشانەکان هەبن ئەوکات بە دڵەڕاوکێ هەژماربکرێت، بەڵکو چەند نیشانەیەکیش هەبێت و کاریگەرەخراپەکانی لەسەر ژیانی کەسەکە دانابێت بە پەشێوی دەرونی دیاری دەکرێت.


PM:04:27:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌