پزیشكێك: خۆتان لە شکان بپارێزن
وێستگە ستایل-
لەم چەند رۆژەدا کە پلەکانی گەرمی بۆ ژێر سفر دابەزیوە و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان خۆشبەختانە بەفرێکی زۆر باریوە.
دكتۆر ئامانج وهك پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان دهڵێت" ھیوادارین ئهم بهفر بارینه ببێتە رەحمەت و بەرەکەت بۆ ولاتەکەمان بەلام ئەوەی دەبێت ھەموو ھاوڵاتیان بزانن کە لەم جۆرە کەش و ھەوایانەدا رێژەی بەربوونەوە و ھەلخلیسکان زۆر دوبێت و کە دەبێتە رووداوی نەخوازراو و شکانی ئێسکی دەست و قاچ و لە ھەندێک حالەتدا شکانی حەوز و پشت."
دهشڵێت"بۆیە دەبێت ھەموو ھاونیشتمانیان ئاگاداری ھەنگاوەکانی خۆیان بن و ئەو پێلاوانەی لەبەر دەکەن لوس و خلیسک نەبێت و ھەروەھا ئاگاداری شوێنی بەستەلەک بن و حەوشەکانیان بەردەوام بە وشکی بھێلنەوە ."
لە ھەمووی گرنگتر کەسە ئازیز و بەتەمەنەکانمان بپارێزین و تا بکرێت لە مالەوە بمێنەوە و نەچنە دەرەوە و حەوشە بۆ ئەوەی ژیانیان و ئێسکیان پارێزراو بێت.
PM:07:18:20/01/2022
ئهم بابهته 3436
جار خوێنراوهتهوه