تا ئێستا له جه‌نگی دژی شێرپه‌نجه مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" نه‌یچه‌ر" ی زانستی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دوای زیاتر له 50 ساڵ له ده‌ستپێكی توێژینه‌وه له‌سه‌ر شێرپه‌نجه، هێشتا ڕێگایه‌كی دوور و درێژ ماوه هه‌تا زاناكان جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسیه‌دا بكه‌ن.
ساڵی 1971 له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" ڕیچارد نیكسۆن" ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مین جه‌نگی دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ڕاگه‌یاند كه دووه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه له ئه‌مه‌ریكا، له‌و ساڵه‌دا بڕی 1.5 ملیار دۆلار ته‌رخان كرا بۆ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا.
پسپۆڕان له‌و كاته‌دا هۆشداریاندا له‌وه‌ی شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی ئاڵۆزه، له‌به‌ر ئه‌وه چاره‌سه‌ری زۆر ئه‌سته‌م و قورسه، ئێستا %42 ی توشبووانی شێرپه‌نجه گرفتی داراییان هه‌یه و ناتوانن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن ته‌نانه‌ت پشكنینیش بكه‌ن.
له ئێستادا زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی شێرپه‌نجه یه‌ك نه‌خۆشی نییه به‌ڵكو چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی جیاواز و ئه‌سته‌مه كه مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌كات ئه‌وه‌ش وایكردوه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌م و ئاڵۆز بێت.
چاره‌سه‌ری هیچ جۆرێكی شێرپه‌نجه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، باشترین ڕێگای چاره‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی پێش وه‌خته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه.
PM:05:30:20/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3340
جار خوێنراوه‌ته‌وه