تایبه‌ت به خانمان.. پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت ئه‌م بابه‌ته له‌بیر نه‌كه‌یت
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستپێكی ژیانێكی نوێ له ئێستادا زۆرینه به ویستی خۆیان ئه‌م بابه‌ته پێكده‌هێنن، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شی ژیان پسپۆڕانی ده‌رونی داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌م ژیانه‌وه ڕاستیه‌كی زۆر گرنگ له بیر نه‌كه‌ن.
پێش هاوسه‌رگیری و به‌ستنی په‌یمان نامه‌ی فه‌رمی ئه‌و لینكه بدۆزره‌وه كه تۆ ده به‌ستێته‌وه به خێزانی ئه‌و كوڕه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت وه‌ك ئاستی فیكری و عه‌قڵی و زانستی، به‌ڵام پاره و دارایی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی به ژیانی هاوبه‌سه‌وه نییه ئه‌گه‌ر كچ و كوڕ خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تێكی پێگه‌یشتوو بن.
چونه ناو خێزانێكی نه‌خوێنده‌وار و بێ سه‌لیقه وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ده‌ستی خۆت ئاگر له ژیانت به‌ر بده‌یت، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئاستی خوێنده‌واریت زۆر به‌رز نییه ئه‌وه مه‌چۆره ناو خێزانێكی زۆر به‌رزتر له ئاستی خۆت له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ست به كه‌می ده‌كه‌یت.
هه‌موكات ئه‌وه‌ت بیر بێت هاوسه‌رگیری بابه‌تێكی زۆر پیرۆزه و ده‌بێت جوانترین قۆناغی ژیانت بێت نه‌ك تاڵترین.
PM:05:29:20/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه