‌كوێربوون به‌ به‌فر چییه‌؟

وێستگە ستایل-

زۆر جار ئەو کەسانەی دەچن بۆ ناو بەفر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ، ئەگەری زۆرە پاش چەند کاتژمێرێک هەست بە ئازاری زۆر لە چاوی پەیدا ببێت و چاوی فرمێسکی زۆر دەکات  سوور دەبێتەوە بە جۆرێک ناتوانێت بە تەواوەتی چاوی بکاتەوە بەمەش دەڵێن کوێر بوون بە بەفر .

دكتۆر ئه‌حمه‌د پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌ڵێت"بەفر دەبێتە هۆی تیشکدانوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ سەر گلێنەی چاو ، ئەمەش دەبێتە هۆی برینداربوونی گلێنەی چاو (photo keratitis)."

بۆ خۆپارستنیش باشترین كار لە چاوکردنی کردنی  ئەو چاویلکانەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی فیلتەر دەکات ، بەمەش چاو دەپارێزرێت لە ئازار و سووتانەوە.


PM:05:23:20/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل