ژه‌می چواره‌می ڤاكسین مه‌ترسی توشبوون به ئۆمیكرۆن كه‌مده‌كاته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی دژه ته‌نه‌كان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه له خوێندا به‌ڵام مه‌ترسی توشبوون به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كه‌م ناكاته‌وه، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 150 كارمه‌ندی بواری ته‌ندروستی له سه‌نته‌ری شیبا ی ئیسرائیلی ئه‌نجامدراوه.
جیلی ریجیف یوشا توێژه‌ری ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌ڵێت" دوو هه‌فته دوای وه‌رگرتنی ژه‌می چواره‌م ئاستی دژه ته‌نه‌كان له له‌شی كه‌سی وه‌رگر زیاد ده‌بێت زیاتر له‌و ڕێژه‌یه‌ی له ژه‌می سێهه‌مدا له له‌شدا دروست ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده نییه كه مه‌ترسی توشبوون به ئۆمیكرۆن كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی ژه‌می چواره‌میش سوودێكی ئه‌وتۆی نییه بۆ توش نه‌بوون به ئۆمیكرۆن"
له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ش ئێستا له وڵاتی ئیسرائل ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێت به چه‌ند چینێك له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گشتی.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له ئیسرائیل ژه‌می چوارهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێته كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌و مه‌رجه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینه‌كه‌دا تێپه‌ڕ بوبێت.
PM:03:16:19/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه