له‌م وه‌رزه‌دا به 5 ڕێگای ئاسان خۆت له په‌تای زستانه بپارێزه
وێستگە ستایل-
بارینی به‌فر و سارد بوونی كه‌شوهه‌وا هۆكاری زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوونه به په‌تای وه‌رزی زستانه، ده‌توانیت به 5 ڕێگای ئاسان خۆت له توشبوون به په‌تای زستانه بپارێزیت.
1-ده‌ستت بشۆ:
پێس ناخواردن و ناوبه‌ناو ده‌ستت به ئاوی گه‌رم و سابوون خاوێن بكه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی هۆكاری توشبوونن به په‌تای ئه‌نفلۆنزا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به چالاكی له‌سه‌ر ده‌ست ده‌مێننه‌وه.
2-ئاو بخۆره‌وه:
زیاده ڕه‌وی كردن له خواردنه‌وه‌ی ئاو له وه‌رزی زستان باش نییه، به‌ڵام بۆ هێشتنه‌وه‌ی له‌شت به شێداری باشتر وایه 2 لیتر ئاو بخۆیته‌وه له ڕۆژێكدا.
3- خواردنی ته‌ندروست بخۆ:
بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت كانزا و پێكهاته‌ی خۆراكی ته‌ندروستی ده‌ست بكه‌وێت و ڤیتامینه‌كانی له‌شت كه‌م نه‌كات، سیستمی خۆراكی ته‌ندروست دانبێ و میوه و سه‌وزه فه‌رامۆش مه‌كه.
4-بڕی پێویست بن‌و:
كه‌مخه‌وی به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێنێت، كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه 7-8 كاتژمێر خه‌وی ده‌وێت، بخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌شت به‌هێز بێت.
5-وه‌رزش بكه:
له پێناو ئه‌وه‌ی كێشت زیاد نه‌كات و له ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌تاكانی وه‌رزی زستان دوور بیت باشتر وایه ڕۆژان ڕاهێنانی وه‌رزشی له‌یاد نه‌كه‌یت.
PM:09:00:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4672
جار خوێنراوهتهوه