له‌كاتی شۆفێری كردن له به‌فردا له‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ زۆر ده‌بێت، له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆت و ئه‌وانی دیكه باشتر وایه له‌كاتی شۆفێری كردن له كه‌شوهه‌وای به‌فراویدا له چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك دوور بكه‌ویته‌وه.
1-بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت باشتر وایه له شۆفێری كردن دوور بكه‌ویته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌با هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فر باریندا.
2-ته‌واوی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی پێویسته پێش شۆفێری كردن له به‌فردا ئه‌نجامی بده و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویسته كه‌موكورتی نه‌بێت و بێ كێشه بێت، باشتر وایه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا جانتای فریاگوزاری سه‌ره‌تایت پێبێت.
3- پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به جوڵه بكه‌یت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له به‌فر پاك بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووداوی هاتوچۆ دوور بیت.
4-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌خێراییه‌كی زۆر شۆفێری مه‌كه چونكه هه‌تا خێرای ئۆتۆمبێله‌كه‌ت زیاتر بێت ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕوداوی هاتوچۆت زۆر ده‌بێت و نا‌توانیت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بوه‌ستێنیته‌وه.
5-له‌كاتی شۆفێریدا ماوه‌یه‌ك له‌نێوان خۆت و شۆفێری به‌رده‌مت و دوای خۆت جێبهێڵه.
6-شۆفێری كردن له به‌فردا پێویستی به دیقه‌تی زیاتر هه‌یه، ئه‌گه‌ر دیقه‌تت باش نییه و سترێست هه‌یه له شۆفێری كردن له‌م كه‌شه‌دا ئه‌وه باشتر وایه شۆفێری نه‌كه‌یت له به‌فردا هه‌تا توشی ڕووداوی هاتوچۆ نه‌بیت.
PM:08:33:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه