‌چۆن دەزانیت کەسێک تووشی نەخۆشیی هەستیاری بە گەنم بووە؟

وێستگە ستایل-

هەستیاری بە گەنم بریتییە لە هەوکردنی ریخۆڵەکان بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ تێیدا نەخۆشەکە هەستیاری هەیە بە خواردنی گەنم و جۆ و پێکهاتەکانیان.

دكتۆر زرار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ ده‌ڵێت" نەخۆش  بە چەند گروپێکی نیشانە دێت لە گرنگترینیان بریتییە لە سکچونێکی درێژخایەن، زیادنەکردنی کێشی لەش و کەمکردنی ڤیتامین و ئاسن لە لەشدا، هەندێک جار نەخۆشەکە ئازاری سک و بێتاقەتی و دەرکەوتنی پەلە لەسەر لەشی دەردەکەوێت."

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە رێگەی دوو گروپ لە پشکنینەوەیە ئەوانیش پشکنینەکانی خوێن و Ttg ,EMA، وە پشکنینی دووەم بریتیە لە نازوری گەدە و دوازدەگرێ و وەرگرتنی نمونە یان پارچە و ناردنی بۆ پشکنین."

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هۆكاره‌كه‌ی‌ بریتییە لە تێکچونی سیستەمی بەرگری لەشی کەسەکە بەتایبەت لە سەر ئاستی ریخۆڵەباریکە و کەسەکە هەستیاری هەیە بۆ پرۆتینی گلوتینو گلیادین کە لە گەنم و پێکهاتەکانی دایە."

چارەسەری بریتییە لە وەی کەسی توشبوو نابیت بەهیچ شیوەیەک گەنم بخوات یان ئەو خواردنانە لە گەنم و جۆ دروست دەکرێنن وەک سەمون و نان.


PM:07:10:17/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌