ئۆمیكرۆن له‌م شوێنه‌دا چالاكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری" ڤیكتۆر" ڕوسی تایبه‌ت به ڤایرۆس و ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گۆڕاوی" ئۆمیكرۆن" بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ریخستوه ئه‌م گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چ ژینگه‌یه‌ك توانای مانه‌وه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی سه‌نته‌ری" ڤیكتۆر" سه‌ر به یه‌كه‌ی فیدراڵی تایبه‌ت به پاراستنی مافی به‌كارهێنه‌ر له ڕوسیا سه‌لماندویه‌تی، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن توانا و چالاكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕویه‌ك له سیرامیك دروستكراو.
پسپۆڕه‌كه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره ته‌ندروستیه زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر ڕوكاری" كانزا و پلاستیك و سیرامیك" له ڕادده‌ی شێی 30-40% و پله‌ی گه‌رمای 26-28 پله‌ی سه‌دی تا چه‌ند به چالاكی ده‌مێنێته‌وه و ده‌ركه‌وتووه تاكه ڕوكار كه له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا ئۆمیكرۆن چالاكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات سیرامیكه.
AM:11:48:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2500
جار خوێنراوه‌ته‌وه