‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ بۆ پێستتان به‌كارمه‌هێنن

وێستگە ستایل-

بێگومان هەموومان گوێمان لە حەوت دەرمانە یاخود چوار دەرمانە هەبووە ئەم جۆرە گیراوانە بریتین  لە تێکەڵکردنی چەندین جۆری کرێم و مەرهەم کە گرنگترینیان بوونی ماددەی ستیرۆیدە (steroid) بەشێوەی کریم یاخود مەرهەم لە زانستی پزیشکیدا زۆر بەکاردێت بەڵام پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی پێستەوە بنوسرێت چونکە بە هەڵە بەکارهێنانی زیانی زۆر زیاترە . گرنگترین کاریگەرە لاوەکییەکانی ستیرۆید بریتین لەم چه‌ند خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ دکتۆرە بەهرە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری هۆشداری له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌دات.

1- پووکانەوەی پێست: 
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کرێم و مەرهەمێکی ستیرۆید دەتوانێت ببێتە هۆی پووکانەوەی پێست ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت  بەهۆی بوونی ماددەی ستیرۆید كە ڕێگە لەگەشەكردنی خانەكان دەگرێت و ئەبێتە هۆی كەم كردنەوەی كۆلاجین و دواجاریش تەنكبوونی پێستەكە .

2- درووستبونی دەماری سوور لەسەر پێست :
لەكاتی ئاسایی دەمارەكانی خوێن لەسەر پێست نابینرێن بەڵام بەهۆی تەنك بوونی پێستەكە ژمارەو قەبارەی دەمارە سوورەكان لەسەر پێست زیاد دەكات و زیاتر دەبینرێت .

3- درووستبونی زیپكە .

4- دروستبوونی لیرو برین لە شێوەی زیپكە لەدەوری دەمدا  .

5- ئالوودەبوون بە ستیرۆید :
ستیرۆید لە سەرەتادا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی هەوكردنی پێستەكە هەر بەم هۆیەوە هەوڵ ئەدرێت بۆ زیاتر بەكارهێنانی مەرهەمەكە و دواجار ئالوودەبوون دەبێ كە ناتوانرێت بە ئاسانی واز لە بەكارهێنانی بهێنرێت .

6- زیادبوونی مووی لەش.

7- درووستبوونی پەڵەی سپی لەسەر پێست بەهۆی كەمبوونەوەی بۆیەی میلابین لەناو خانەكانی پێستدا .

8- درەنگ چاكبوونی برینی پێست.

9- زیادبوونی هەستیاری پێست .

10- شەقبوونی پێست: كە بەشێوەی هێڵی پەمەیی یان سوور لەسەر پێستەكە دەردەكەوێت .


PM:03:52:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌