ڤیدیۆ: ئافره‌تێك 32 عه‌زی بووك ده‌دڕێنێت
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی چینی هیچ بیرۆكه‌یه‌كی دیكه به خه‌یاڵیدا نه‌هات جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و عه‌زیه بوكێنیانه‌ی له ساڵۆنێكدا هه‌یه بیاندڕێنێت دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ساڵۆنه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئافره‌ته‌كه له‌جیاتی به‌كرێ گرتنی عه‌زیه‌ك داویه‌تی بۆی بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڕوداوه‌كه 9 ی ئه‌م مانگه له شاری" تشۆنگنشینگ" له باشووری ڕۆژئاوای چین ڕویداوه.
له‌كاتێكدا ده‌بوو ساڵۆنه‌كه بڕی 550 دۆلار باقی بۆ ئافره‌ته‌كه بگه‌ڕێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه بڕی 1250 دۆلاری داوه بۆ به‌ڕێوه چوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له ساڵی پاردا به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كه‌ی دواخستوه و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌كارنه‌هێناوه.
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م ئافره‌ته بڵاوبۆته‌وه له‌به‌ر نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێك پاره ژماره‌یه‌ك له عه‌زی ده‌دڕێنێت و یه‌كێك هاوار ده‌كات كه نرخی ئه‌و كراسانه زۆر گرانن وایان لێ مه‌كه، دوای زانینی ئه‌مه ئافره‌ته‌كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه توڕه ده‌بێت و عه‌زیه‌كان ده‌دڕێنێت.
ڕاپۆرتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی چین ئاشكرایان كردوه ئه‌م ئافره‌ته توڕه‌یه زیاتر له 32 عه‌زی دڕاندوه كه نرخه‌كه‌یان 11 هه‌زار دۆلاره.
PM:02:54:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5428
جار خوێنراوه‌ته‌وه