خانمێك بۆ ژوانێك چوه ماڵی پیاوێك به‌ڵام ده‌رگای له‌سه‌ر داخرا
وێستگە ستایل-
له چه‌ندین شاری جیاوازی وڵاتی چین دوباره كه‌ره‌نتین ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌هۆی دوباره بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له كه‌ره‌نتینی ئه‌مجاره‌دا ئافره‌تێك چۆته ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و له‌و كاته‌دا بڕیاری كه‌ره‌نتیندراوه و له ماڵی ئه‌و پیاوه‌ی به‌ناچاری ماوه‌ته‌وه كه سه‌ردانی كردوه.
وانگ بۆ خواردنی نانی ئێواره چۆته ماڵی ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌مجاریه‌تی بیبینێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر بناسن و هاوسه‌رگیری بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی وانگ ی شۆك كرد بڕیارێكی له‌ناكاوی حكومه‌ت بوو به كه‌ره‌نتین كردنی دانیشتوانی ئه‌و شاره كه ژماره‌یان 13 ملیۆن كه‌سه.
ئه‌م خانمه یه‌كێكه له چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌واوی چالاكیه‌كانی ڕۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فانه‌كانی شه‌یر ده‌كات و ملیۆنه‌ها بینه‌ری هه‌بووه، له‌به‌ر كه‌ره‌نتین نه‌یتوانیوه له ماڵی ئه‌و پیاوه بگه‌ڕێته‌وه كه به‌دوای هاوسه‌ردا گه‌ڕاوه و ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی بیناسێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات چۆته سه‌ردانی.
وانگ له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی له‌ماڵی ئه‌و پیاوه‌دا ماوه‌ته‌وه ماڵی خاوێن كردۆته‌وه و خواردنی دروست كردوه و كاری به كۆمپیوته‌ر كردوه.
PM:07:21:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 9708
جار خوێنراوه‌ته‌وه