سۆڤین ده‌ستگیركراوه؟
وێستگە ستایل-
كچه ڕاگه‌یاندنكار " سۆڤین" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له سناپ چات داوا ده‌كات تۆمه‌ت نه‌ده‌نه پاڵی، سوێند ده‌خوات كه هیچ كه‌سێك له شاری هه‌ولێر ناناسێت و له‌و كچه مۆدێلانه نه‌بووه كه دوێنێ له شاری هه‌ولێر له یانه‌یه‌كی شه‌وانه ده‌ستگیر كراون.
سۆڤین ده‌ڵێت" سێ ساڵه له شاری هه‌ولێر ده‌ژیم و ته‌نها سێ هاوڕێی كچ و دوو هاوڕێی كوڕم هه‌یه و هۆكارێك بڵێن كه من له‌سه‌ری زیندان بكرێم، هیچ كارێكم نه‌كردوه، هیچ به‌رپرسێك ناناسم ، ئه‌وه منیش لێتان خۆش بم ئه‌ی خودا چۆن لێتان خۆش ده‌بێت، من كه‌سێكم له‌خوا نزیكم و كارێك ناكه‌م به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خودا بێت"
"سۆڤین ساڵح" لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە زیاتر له ساڵێكه له شاری هه‌ولێر ده‌ژی، ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە ھاوپیشەکانی خۆی بە ناوی "زانست" کردوو و پاش ماوه‌یه‌ك جیابوونه‌وه، ھەروەھا وه‌ك پێشکەشکار بووه لە کەناڵی "نێت تیڤی، و کورد ماکس شۆو، به‌ڵام ئێستا كاری ڕاگه‌یاندن ناكات و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاری ڕیكلام ده‌كات.
PM:04:36:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 56376
جار خوێنراوه‌ته‌وه