‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نەخۆشی زمانەی شاخوێنبەر

وێستگە ستایل-

نەخۆشی زمانەی شاخوێنبەر نەخۆشیەکە کە لە زمانەی شاخوێنبەر دروست دەبێت، شوێنەکەی لە سەرەتای شاخوێنبەردایە لەسکۆڵەی لای چەپەوە دەردەچێت و خوێن دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش، کاتێک کێشە لەم زمانەکەدا دروست دەبێت ئەوا چیتر بە باشی کار ناکات.

دکتۆر ئارام پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌ڵێت" نەخۆشی زمانەی شاخوێنبەر دوو جۆر دەگرێتەوە ، جۆری یەکەم ئەوەیە زمانەکە تەسک دەبێتەوە وە ڕەق دەبێت، بۆ نمونە جاری وایە  پەڕەکانی زمانەکە بەیەکەوە ئەلکێن (ئەنوسێن) ، ئەم کێشەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی کردنەوەی زمانەکە تەسک ببێتەوە بەمەش ڕۆشتنی کەم ئەبێتەوە لە دڵەوە بۆ جەستە ، جۆری دووەم گەڕانەوەی خوێنە لە زمانی شاخوێنبەرەوە، ئەمەیان کاتێک دەبێت کە زمانەی شاخوێنبەر بە جوانی داناخرێت ئەمەش ئەبێتە ھۆی گەڕانەوەی خوێن بۆ بەشی خوارەوەی لای چەپی دڵ"

بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشی زمانەی شاخوێنبەر چەند نیشانەیەکی ھەیە  هەرچەند ئەو کەسانەی نەخۆشیەکەیان هەیە لەوانەیە بۆ چەند ساڵێک نیشانەکان هەست پێنەکەن بەڵام نیشانەکانی بە گشتی ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
1- ھەست کردن بە دەنگی دڵ 
2- ئازاری سنگ 
3- سەرگێژخواردن و بورانەوە 
4- ھیلاکی زۆر لەدوای چالاکی یان ئەنجام دانی چالاکیەک 
5- ناڕێک لێدانی دڵ 
6-ھەناسەتەنگی  
7- کەسەکە بە تەواوی نانی بۆ ناخورێت بەتایبەت لە مناڵاندا
8- کێشی کەسەکە زیاد ناکات بە تایبەتی لە مناڵان دا 


PM:09:42:12/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌