جۆرێك بنێشت ڕێگری ده‌كات له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه زاناكانی زانكۆی " په‌نسلڤانیا" بڵاویانكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و جۆره بنێشته‌ی ئه‌نزیمی گیراوه‌ی ئه‌نجیۆتنسین2 (ACE2) تیادایه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێگری بكات له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زاناكان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له كۆمه‌ڵه‌ی" مۆلیكیۆلار سیراپی" بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه كراوه ئه‌و بنێشته‌ی به پرۆتینی ڕوه‌كی داپشۆراوه وه‌ك تۆڕێكی ڤایرۆس ڕۆڵ ده‌بینێت .
هنری دانییل سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه له كۆلێژی پزیشكی ددان له زانكۆی په‌نسلڤانیا باس له‌وه ده‌كات" ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو لیكه ڕژێنه‌كاندا زیاد ده‌كات و له‌كاتی پژمین و كۆكه و قسه‌كردن بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌گاته كه‌سانی دیكه، به‌ڵام ئه‌م جۆره بنێشته ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات"
دانییل ده‌شڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان سووده‌كه‌ی ته‌واو یه‌كلا بكاته‌وه ئه‌وه هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌مامك به یه‌كه‌وه به‌كاربهێندرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سی توشبوو بۆ كه‌سانی ته‌ندروست"
AM:11:43:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه