به‌ریتانیا ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندیدا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمان به‌ناوی "Xevudy "بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م جۆره ده‌رمانه دژه ته‌نی تاك ناوكی تیادایه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ی ده‌بێت له له‌شی كه‌سی توشبوودا.
له ئێستادا ئه‌م ده‌رمانه گڵۆپی سه‌وزی ئاژانسی به‌ریتانی بۆ ڕێكخستنی ده‌رمان و به‌رهه‌مه ته‌ندروستیه‌كان وه‌رگرتوه و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تاقیكراوه‌ته‌وه كه به توندی توشی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بوون.
ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای" گلاسكۆ سمیس كلاین" به‌هاوكاری" ڤیر بایۆته‌كنه‌لۆجی" به‌رهه‌مهێندراوه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكاته‌وه و پێویستیان به چوون بۆ نه‌خۆشخانه نه‌بێت و ته‌نها یه‌ك ژه‌م له‌م ده‌رمانه پێویستی چوون بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌ڕێژه‌ی %79 كه‌مده‌كاته‌وه و توانای ڤایرۆسه‌كه بۆ زیاد بوون ده‌وه‌ستێنێت.
له ئێستادا ده‌رمانه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه په‌سه‌ند كراوه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت به‌هۆی توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره و نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌یان هه‌یه.
PM:04:29:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه