زاناكان چی ده‌ڵێن له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
بڕیار وایه به‌م نزیكانه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌ی حه‌ب و به‌ناوی" میرك" به‌رده‌ست بێت و له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی و ئاژانسی ئه‌وروپی تایبه‌ت به ده‌رمان گڵۆپی سه‌وزی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته بازاڕه‌وه و توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاریبهێنن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" بزنس ئینسایده‌ر" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه 13 ئه‌ندام له به‌رامبه‌ر 10 ئه‌ندام ده‌نگیان به به‌ڵێداوه سه‌باره‌ت به سووده‌كانی ئه‌م ده‌رمانه كه له سه‌روو زیانه‌كانیه‌وه‌یه‌تی و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه خانمانی دووگیان ئه‌م ده‌رمانه‌یان بۆ به‌كار نه‌هێندرێت.
ده‌یڤد ئه‌یستمان مامۆستا له زانستی زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی" كالیفۆرنیا" له ڕیفرساید ده‌نگی به به‌ڵێ داوه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه و باسی له‌وه‌ش كردوه ته‌نها له حاڵه‌تی تایبه‌ت و كتوپڕدا نه‌بێت ئه‌م ده‌رمانه بۆ خانمانی دووگیان به‌كارنه‌هێندرێت.
ده‌رمانی " میرك" توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێگری بكات له زیادبوونی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی له ڤایرۆسه‌كه به‌ڵام ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی مرۆڤ هه‌بێت و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه تێبینی ئه‌وه كراوه ئه‌گه‌ر چوونه نه‌خۆشخانه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه كه‌م ببێته‌وه و مه‌ترسی مردن به ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌ڕێژه‌ی %30 كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:04:01:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوه‌ته‌وه