هۆكار و چاره‌سه‌ری شلی گه‌ده له منداڵاندا چییه؟
وێستگە ستایل-
شلی گه‌ده بریتیە لە هێنانەوەی شیر لە منداڵدا بەزۆری لە خوار تەمەنی ١ ساڵی، لەزۆر منداڵدا بەدی دەکرێت، دكتۆر بەڵێن پزیشکی پسپۆری منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
هۆكاری شلی گه‌ده چییه؟
چونکە دەرچەی سەرەوەی گەدە(مەعیدە) ی منداڵەکە بۆ سورێنچکی شلەو پێویستی بە کاتە تاتوند دەبێت و زۆربەی جارەکان لەنێوان تەمەنی ٦ مانگ بۆ ١ ساڵدا خۆیان باش دەبن.
واباشە کە سەری منداڵەکە بەگۆشەی ٤٥ پله بەرزبێت و بە پالکەوتوویی (تەخت) شیری مەدەرێ، لەدوای شیر پێدانە کەش لەسەر شانتی دابنێ و بەنەرمی دەست بە پشتی دا بێنە خۆمان وتەنی (قرپەکەی پێ بێنەوە) و ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر گەشە ناکات، بەدەر لەوە پێویستی بە هەڵسەنگاندن دەبێت.
PM:03:59:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4276
جار خوێنراوه‌ته‌وه