چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن كێشیان دابه‌زێنن
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست گرفتی كێشی زیاده‌وه ده‌ناڵێنن، باس له‌وه ده‌كه‌ن ناتوانن كێشیان دابه‌زێنن، دكتۆر یوسف پزیشكی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا به چه‌ند خاڵێك ڕێنماییان ده‌كات.
1- مەرج نیە کێشت بهێنیتە خوارەوە، بەڵام هەرگیز مەهێڵە زیادی بکەی، ئەگەر ڕۆژانەیش تەنیا یەک قاوەڵتی بکەیت.
2- با کێشت دانەبەزێت، بەڵام بیری لێ مەکەرەوەو لە دەرفەتێکی داهاتودا هەوڵی تەواوی بۆ بدە.
3- دەکرێت کێشت وەک خۆی بمێنێتەوە بەڵام ڕۆژانە یەک کاتژمێر وەرزشت هەبێت، لایەنی کەم ڕۆیشتنی خێرا.
4- کێشی لەشت دامەبەزێنە بەڵام نان و بەرهەمی گەنم و برنج بەتەواوی جێ بهێڵە و مەیخۆ.
5- چەند کیۆگرامی با هەر ئەوەندە بیت، بەڵام لە سەوزەو میوەو گۆشتەکان زیاتر مەخۆ.
6-ئەگر جگەرەخۆری، یان مەی دەخۆیتەوە، کێشت دامەبەزێنە بەڵام واز لەو دو شتە بێنە.
7- ئەگەر قەڵەو بمێنیتەوە کێشە نیە بەس، زیاد مەکەو خەوتنت تەندروست بێت، هەمیشە پۆزیتیڤ و دڵخۆش بە.
8- ئێستا خۆت لاواز مەکە بەڵام دەرمانی زیادە بەکار مەهێنە، مێشکت لەسەر نەخۆشی نەبێت و هەمیشە پڕ جولەو،چالاک بە.
PM:03:57:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه