پسپۆڕان: ڤاكسین له نیشانه تونده‌كانی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌تانپارێزێت
وێستگە ستایل-
له 9 ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه شریتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ناوی Omicron له باشووری ئه‌فه‌ریقا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س به‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕه‌نگه ئه‌م شریته نوێیه ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار نه‌بێت كه ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی ده‌كه‌ن.
پسپۆڕێكی دیاری بواری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له باشووری ئه‌فه‌ریقا ئاشكرای كردوه ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه توانای پاراستنی مرۆڤی هه‌یه له نیشانه تونده‌كانی توشبوون به كۆرۆنا.
دكتۆر سالم وه‌ك پزیشكێكی بواری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن نیشانه‌كانی توشبوون به‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر بێت به‌راورد به شریته‌كانی پێشوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسنیان وه‌رگرتوه مه‌ترسی توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه هه‌یه به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر توند توش نه‌بن و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون پێشتر ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونه‌وه‌یان هه‌یه.
له‌دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی شریتی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا چه‌ندین وڵات كۆت و به‌ندیان له‌سه‌ر گه‌شتكردن داناوه و بۆ زانینی زانیاری نوێ پێویسته زاناكان توێژینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجامبده‌ن.
PM:07:18:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه