‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ كار له‌جومگه‌كان ده‌كات؟

وێستگە ستایل-

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشی یە درێژخایەن، وەک دەزانین کاریگەریە لاوەکیەکانی نەخۆشی شەکرە زۆر زۆرە لەسەر ھەموو ئەندام و کۆ ئەندامەکانی لەش وەک کاریگەری لەسەر مێشک ودەمارەکان، گورچیلە، دڵ، چاو، لەگەڵ ئەمانەش کاریگەریەکی بەرچاو دەبینرێ لەسەر دروست بوونی ھەوکردن و ئازار لەجومگەکان و بەستەرو ریشاڵ و وەتەرەکان، د.كتۆره‌ چراپسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم و شیاندی پزیشکی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" یەکێک لە نموونە  بەرچاوەکان ھەوکردن و ئازار لە جومگەی شانە «Adhesive capsulitis»کە نەخۆش توانای جولەی شانەکانی زۆر کەم دەبێ یان ھەندێ جار توانای جولەی ھەر نامێنێ بەھۆی ئازار، یان دەبێتە ھەوکردن و رەقبوون لە بەستەرەکانی دەست کە نەخۆش ناتوانێ ناو پەلی دەستی بە ئاسایی بکاتەوە(Dupuytrens contracture) .یان سربوون و ئازار لە مەچەک و پەنجەکانی دەست(CTS) و ھەندێ کاتیش دەبێتە داخورانی ئێسک، کە بەشئوەیەکی بەرچاو لە جومگەی قاچ و پێ یەکان دەبینرێ (Diabetic charcot arthropathy)کە نەخۆش لەم کاتە دەمارەکانیشی بێ ھێز دەبێ ی نەخۆش ھەستی قاچەکانی لەدەست دەدات. 

ده‌شڵێت" ئەم حالەتانە بەزۆری کاتێک رودەدات کە نەخۆش رێژەی شەکرەی کۆنترۆل نەبێ یانیش نەخۆش چارەسەری شەکرە بەشێوەیەکی رێک و پێک بەپێی رێنمایەکانی پزیشک وەرنەگرێ یان پارێزی نەکات لەو خۆراکانەی کە رێژەی شەکرە بەرزدەکەنەوە  ."

چارەسەر چییه‌؟

بۆ چارەسەری گرفتەکانی جومگەو رۆماتیزم لە نەخۆشی شەکرە دوو شت پێویستە :

1- نەخۆش چارەسەری تەوای نەخۆشی شەکرە وەرگرێ یان  چارەسەرەکانی بۆ رێک بخرێتەوە کاتێک کە شەکرەکەی ھەر بەرز بوو، پێویسته‌ چارەسەری نەخۆشی شەکرە لەلایەن پزیشکی پسپۆری ھەناوو رژێنەکانەوە دەبێ .

2- بۆ چارەسەری جومگەکان نەخۆش  پێویستەلە لایەن  پزیشکی پسپۆری چومگەو رۆماتیزمەوە چارەسەر وەربگرێ ،بۆ ئەوەی رەچاوی نەخۆشی شەکرەکەی بکات و بە ئاگادارییەوە چارەسەرەکان دەست نیشان بکات بۆ نەخۆشەکە وە ھەندێ جار نەخۆش ناتوانێ چارەسەر بە حەب وەرگرێ بۆ جومگەکە بەھۆی بەرزبوونی رێژەی شەکرە لە خوێن  ئەوە لەم کاتەدا پێویست دەکات پزیشکی پسپۆر بەلێدانی دەرزی لە جومگەکە چارەسەری بۆ دەکات  لەگەڵ چارەسەری سروشتی  . 

تێبینی: ھەندێ نەخۆشەکانی شەکرە نەک تەنھا نەخۆشیەکە بەڵکو وەرگرتنی دەرمانەکان بۆ ماوەی درێژ خایەن گرفت بۆ جومگە دروست دەکەن بۆ نموونە بەکارھێنانی دەرزی «ئینسۆلین»(Insuln) کە دەبێتە ھۆی زیاد بوونی رێژەی یورک اسد «Uric acid»لە خوێن ئەوا ئازارو گرفت بۆ جومگە دروست دەکات.  
لەم کاتەدا دەرمانی شەکرە دەبێ ھەر ووربگیرێ بەڵام ھەماھەنگی پزیشکی ھەناو و جومگەو رۆماتیزم گرنگە بۆ رێکخستنەوەی دەرمانەکان 


PM:04:24:29/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌