توێژینه‌وه‌یه‌ك زیانه‌كانی پاراسیتۆڵی ئاشكرا كردوه
وێستگە ستایل-
ده‌رمانی" ئه‌سیتامینۆفین" یه‌كێكه له ده‌رمانه بڵاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئازار و دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و به "پاراسیتۆڵ" ناسراوه، به‌م دواییانه زیانه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه له گۆڤاری "Social Cognitive and Affective Neuroscience" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌رمانی پاراسیتۆڵ یه‌كێكه له ده‌رمانه زۆر بڵاوه‌كان له جیهاندا ده‌فرۆشرێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك هه‌بێت و ئێستا له‌ژێر ناوی بازرگانی" تایلینۆل و پانادۆڵ" ده‌فرۆشرێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 500 خوێندكاری زانكۆ ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كاریگه‌ری ئه‌م ده‌رمانه تا چه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌فتاری به‌شداربووه‌كان.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه واده‌كات مرۆڤ هه‌سته نه‌رێنیه‌كانی كه‌م ببێته‌وه سه‌باره‌ت به چالاكییه مه‌ترسیداره‌كان كه له‌ڕاستیدا پێویسته ترسیان لێی هه‌بێت و جگه له‌وه‌ش زۆر هه‌ستیار ده‌بن و توانای فێركارییان لاواز ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه پسپۆڕان پێیان وایه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی به ته‌واوه‌تی بزانن.
PM:04:04:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه