جۆرێك خۆراك تاڵه سپییه‌كانی قژ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
چه‌ندین هۆكار هه‌یه كه واده‌كات تاڵی سپی له قژدا ده‌ربكه‌وێت و له ئێستادا ئه‌م حاڵه‌ته بۆته گرفتێكی باوی ناو گه‌نجان و باوترینیان ماندوێتی زۆر و بۆماوه‌یی و كه‌می ڤیتامین B12 له له‌شدا.
توێژه‌ره‌وه‌كان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و هۆكاره بایلۆجیانه بدۆزنه‌وه كه یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی تاڵه سپییه‌كانی قژ ده‌دات له‌كاتێكدا كه‌مبوونی بۆیه خانه‌كان هۆكاره بۆ سپی بوونی تاڵی قژ.
ناتالی كۆتۆڤا پسپۆڕی خۆراك و جه‌سته له Just CBD، باس له‌وه ده‌كات ده‌كرێت به سوود وه‌رگرتن له جۆرێك تۆ‌و سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ بوه‌ستێندرێت ئه‌ویش تۆوی" شمڵی" ییه كه خۆراك ده‌دات به پێستی سه‌ر و بۆیه خانه‌كان چالاك ده‌كاته‌وه.
ڕه‌شكه به‌هۆی بوونی ڤیتامین بی و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و زینك و فسفۆڕ و سلینیۆم و چه‌ندین پێكهاته‌ی دیكه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تاڵه‌كانی قژ جوان بكات و سپی بوونیان بوه‌ستێنێت و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت سوود له زه‌یتی ئه‌م تۆوه وه‌ربگیرێت.
PM:02:58:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 6840
جار خوێنراوه‌ته‌وه