‌بۆچی به‌شێك له‌ پیاوان ته‌نهایی له‌جیاتی هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ زانكۆی نیقۆسیا له‌ قوبرس ئه‌و هۆكارانه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ واده‌كات پیاو نیوه‌ی‌ دووه‌می ژیانی خۆی نه‌دۆزێته‌وه‌ و ژیانی ته‌نهای دیاری بكات.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ی‌ زانكۆی نیقۆسیا له‌لایه‌ن پێگه‌ی‌ ده‌یلی مه‌یل ی بڵاو كردۆته‌وه‌ تیایدا هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ پیاوان بێ هاوسه‌رگیری یان سه‌رنه‌كه‌وتنیان له‌ هاوسه‌ر گیری خراوه‌ته‌ ڕوو و تیایدا هاتووه‌  به‌شێكی زۆر له‌و پیاوانه‌ خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی جه‌ستته‌ی‌ و مێشكی زۆر باش بوون و خاوه‌نی پله‌ و پایه‌ی تایبه‌تی خۆیان بوون له‌ كۆمه‌ڵگادا ڕونكراوه‌ته‌وه‌.

به‌شێكی زۆر له‌و پیاوانه‌ی‌ به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كردوه‌ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆچی كه‌ هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه‌ یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بۆچی بیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ كه‌سێك بكه‌نه‌ هاوبه‌شی ژیانیان؟ وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ " ترسیان هه‌یه‌ له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ كۆنه‌كانیان بۆیان هاتۆته‌ پێشه‌وه‌"

زۆر وورد بوونه‌وه‌ی‌ پیاوان له‌ وورده‌كاریه‌كان و بیركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ كه‌ مانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باش ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌س هه‌تا كۆتای ته‌مه‌ن كارێكی زۆر قورسه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات بێ هاوسه‌ر بمێننه‌وه‌.


PM:08:02:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل