له وه‌رزی زستان پێویسته چه‌ند ئاو بخورێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
دكتۆر میخایل گینسبۆرگ وه‌ك پسپۆڕی خۆراك ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌متر ئاو بخۆنه‌وه به‌راورد به وه‌رزی هاوین.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی " سپۆتنیك" باس له‌وه ده‌كات له وه‌رزی سه‌رمای زستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌ق كردنه‌وه زۆر كه‌م ده‌بێت و باشتر وایه به‌گوێره‌ی پێویست ئاو بخورێته‌وه و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵ و گورچیله‌یان هه‌یه خواردنه‌وه‌ی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه.
دكتۆر میخایل ده‌شڵێت" باشتر وایه بۆ شكاندنی تینوێتی شیر و خواردنه‌وه شیرینه‌كان نه‌خورێته‌وه چونكه كالۆری زۆر به له‌ش ده‌ده‌ن.
باشتر وایه خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان بخورێته‌وه و له خواردنه‌وه گازی و سارده‌كان دوور بكه‌ونه‌وه چونكه مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كانی وه‌رزی زستان زیاد ده‌كات.
PM:04:47:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوهتهوه