ڤیان مه‌حموود وه‌ڵامی ده‌شنێی دایه‌وه
وێستگە ستایل-
وێستگه ستایل- چراخان ئاسۆ
شه‌وی ڕابردوو له‌ڕێی تویتێكه‌وه خانمه چالاكوان و گۆرانیبێژ" ده‌شنێ موراد" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ڕوكاری خانمانی خۆپیشانده‌ر واده‌رده‌خات كه گروپێكی ئیسلامی له پشت ئه‌م خۆپیشاندانه بێت، هه‌ر له‌كاتی خۆیدا ئه‌م تویته كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ڤیان مه‌حموود وه‌ك خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی سپێده وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بۆچوونه‌كه‌ی ده‌شنێ نوسیویه‌تی"بچووککردنەوەی ئەم خۆپیشاندانەو بەملداهێنانی لایەنێکی دیاریکراو وەک دیوی پشتەوەی ئەم ڕوداوە، شکستی کەسیەتی و بێ منەتی و بێ نمەکیتانە بەرامبەر بە ڕۆڵە و میللەتی خۆتان."
ده‌شڵێت" هەر ئەو ئیسلامەیە کە ئیحساس بە مەسئولیەت لە ناخی مرۆڤدا دەچەسپێنێت، وای لێدەکات بەهەڵوێست و بە عیزەت بێت، بەڵێ زۆربەی قوتابییەکان نوێژخوێن و مسوڵمانن، ئەوە ئیسلامە مرۆڤ سەربەرز دەکاو مرۆڤایەتی فێردەکا بەشێوازێکی ئاشتیانە داوای مافە ڕەواکانیان بکەن، زوڵم لەکەس قەبوڵ نەکەن و لەهەر نادادپەروەرییەک بێدەنگ نەبن و بەهەرجۆرێک لەتوانایاندابێت بەدەستیان بەزمانیان بەدڵیان دژی بوەستەنەوە."
دوای ئه‌وه‌ی تویته‌كه‌ی ده‌شنێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه ئێستا هه‌ژماره‌كه‌ی ده‌شنێ له كار وه‌ستاوه و خۆشی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ستانی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر.
PM:03:44:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوه‌ته‌وه