دوای تویته‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌باره‌ی خۆپیشانده‌ران كردبووی.. هه‌ژماره‌كه‌ی ده‌شنێ له تویته‌ر داخراوه
وێستگە ستایل-
شه‌وی ڕابردوو خانمه چالاكوان و گۆرانیبێژ" ده‌شنێ موراد" له‌ڕێی تویتێكه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ترسی له‌وه هه‌یه خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌ستی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی تیادا بێت چونكه زۆری ئه‌و خانمانه‌ی به‌شداریان كردوه باڵاپۆشن.
ده‌شنێ له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی"پێم وایه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردوه له‌چك به‌سه‌رن و ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازم خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن گروپێكی ئاینیه‌وه هان نه‌درابێتن"
له تویته‌ر به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه و وه‌ك كه‌سێك كه ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌لای په‌سه‌نده نه‌ده‌بوو قسه‌یه‌كی له‌و جۆره بكات، دوای ئه‌م تویته هه‌ژماره‌كه‌ی ده‌شنێ به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاوه و ڕوون نییه خۆی هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاندوه یان هاككراوه.
PM:03:03:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 6012
جار خوێنراوه‌ته‌وه